چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی داوا لە کورد دەکەن پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە
وێستگه نیوزـ
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2022، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ساز كرد و وێڕای تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق، دا‌واشیان له سه‌ركردایه‌تیی كورد كرد پاڵێوراوی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازیی له بانگهێشته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد بۆ سازكردنی دانیشتنێكی تایبه‌ت كه تیایدا ژیان به به‌ری دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كاندا بكاته‌وه.
هاوكات ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ته‌واوكردنی رێككاره‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن حكومه‌تێكه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت، پێشوازیشی له گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دا‌واشیان له سه‌ركردایه‌تیی كورد كرد پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌و به‌پێویستیشیان زانی هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌كان به‌تایبه‌ت ره‌وتی سه‌در به‌شداری له گفتوگۆكان و پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بكه‌ن.
PM:09:42:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت