به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان حه‌وت گه‌نجی كورد له دیاربه‌كر ده‌ستگیركران
وێستگەنیوز-
به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و گوتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "بژی كوردستان" حه‌وت گه‌نجی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دیاربه‌كره‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی ئه‌یلوولی 2022، حه‌وت گه‌نجی كورد كه ئه‌ندامی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاری ئامەدسپۆر و بورسسپۆر ئاڵای كوردستانیان به‌رزكرده‌وه و ده‌سته‌واژه‌ی "بژی كوردستان"ـیان وته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی دیاربه‌كره‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌و حه‌وت گه‌نجه كورده‌ی كه ده‌ستگیركراون، ئێستا له بنكه‌ی پۆلیسی دیاربه‌كرن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه، كانی تورون، سكرتێری گشتی پارتی داهاتووی توركیا له تویتێكدا رایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ناو توركیادا تاوان نییه، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریه، بۆ كاتێك به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دێنه توركیا ئاڵای كوردستان داده‌نرێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌و ئاڵایه له‌ناوخۆیی توركیادا به‌رزبكرێته‌وه؟. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناكرێت هیچ هاووڵاتییه‌كی توركیا به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه ده‌ستگیربكرێت.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی دیاربه‌كریش دەڵێت، " سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه كوردانه ده‌كه‌ین، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌ستووریه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ستگیركراون، له رێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه و پێیان وتراوه سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس بكه‌ن، به‌شێكی دیكه‌شیان، هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته سه‌ر ماڵیان و، به زۆر بردوویانن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ـی ئه‌یلوولی 2022، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كوردی ئه‌ندامی لاوانی نەتەوەیی کوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاری ئامەدسپۆر و بورسسپۆر ئاڵای كوردستانیان به‌رزکردەوە و چه‌ندین جار ده‌سته‌واژه‌ی "بژی كوردستان"ـیان به‌كارهێنا.
PM:06:37:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت