ئاژانسی وزەی ئەتۆم جارێکی دیکە هۆشداری دەدات
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا
وێستگەنیوز-
راڤاییل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆشداری دایە ڕووسیا و ئۆكرانیا لە پێناو خۆلادان لە كارەساتی ئەتۆمی.
ئەمڕۆ راڤاییل گرۆسی لە پێش كۆنگرەی گشتی ئاژانسەكە، ڕایگەیاند، دەبێت ڕاوێژ لەگەڵ مۆسكۆ و كیێڤ بكرێت لە پێناو سەقامگیری زیاتری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا.
وتیشی، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەرچی بۆی بكرێـت دەیكات لەپێناو ڕاگیران و خۆلادان لە مەترسی كارەساتی ئەتۆمی لە ئۆكرانیا.
ڕاشیگەیاند لە ئەم مانگەدا سەردانی كۆمەڵگەی زاپۆریژیای كردووە و چەند جارێك هۆشداری داوە لە مەترسی ڕەوشەكە، بەتایبەت لە بەردەوامی بۆردوومان لەنێوان ڕووسیا و ئۆكرانیادا.
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، كە بە گەورەترین دامەزراوەی ئەتۆمی دادەندرێت لەئەوروپا لەدوای دەستپێکردنی جەنگی و ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوام هەڕەشەی لەسەرەو هەردوو وڵاتیش یەکتر بە بۆردومانکردنی وێستگەکە تۆمەتبار دەکەن.
PM:05:55:26/09/2022
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت