سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەستلەکاردەکێشێتەوە
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوزـ
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی چوارشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2022، په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەتاڵە لەدوای دەستلەکارکێشانەوی حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەدوای بڕیارەکەی سەدر بۆ کشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان.
زانیاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه...
PM:03:36:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت