کورد و سوننە و شیعە چەند وەزارەت وەردەگرن لە حکومەتی نوێی عیراقدا؟


وێستگەنیوز_

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایدەکات، حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی ، 22 وەزارەت لە خۆدەگرێت کە 12ـی بۆ شیعە و 6ـی بۆ سوننە و 4 وەزارەتیش بۆ کوردە.

محه‌مه‌د سه‌هیود، سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، "داوا له‌موقته‌دا سه‌در ده‌كەم به‌شداریى حكومه‌تى داهاتوو بكات، هه‌روه‌ك به‌دوری ده‌زانین به‌بێ سه‌در حكومه‌تى داهاتوو بتوانێت حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتوبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى سودانى 22 وه‌زاره‌ت له‌خۆده‌گرێت‌و 12 وه‌زاره‌ت بۆ شیعه‌كان‌و 6 وه‌زاره‌تى بۆ سوننه‌و 4 وه‌زاره‌تیش بۆ كورد ده‌بێت."

محەمەد سەهیود ئاشکراشیدەکات، "له‌ئه‌گه‌رى به‌شداریى سه‌در 6 وه‌زاره‌تى له‌كۆى ئه‌و 12 وه‌زاره‌ته‌ پێده‌درێت كه‌ به‌ركه‌وته‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌".

جێی باسە له‌ئێستادا لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كان جگه‌ له‌سه‌در ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو هه‌ردوو هاوپه‌یمانى سه‌در كه‌ پارتى‌ و سوننه‌كانن پێكه‌وه‌ چونه‌ته‌ ناو هاوپه‌یمانى نه‌یاره‌كانى موقته‌دا سه‌در و له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتی (ئیدارەی دەوڵەت) به‌شداریی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.


PM:01:11:26/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت