پیۆنگ یانگ موشهكێكی دیكهی دوورهاوێژی تاقیكردهوه
وێستگه نیوزـ
پێش ئهنجامدانی مهشقێكی سهربازیی نێوان ههردوو سوپای كوریای باشور و ئهمریكا، کۆریای باکور موشەکێکی دوورهاوێژی ئاڕاستەی کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کرد.
دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە: کۆریای باکور موشەکێکی دوورهاوێژی بە ئاڕاستەی کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەڵداوه ئەمەش پێش ئەو مەشقە سەربازییە هاوبەشەی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا کۆریای باشوورە کە پلانی بۆ دانراوە".
لهوبارهیهوه سوپای کۆریای باشور رایگەیاند:" هەڵدانی موشهكهكه لەلایەن کۆریای باکورەوە کارێکی مەترسیدارە کە ئاشتی و سەقامگیری نیمچە دورگەی کۆریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە".
دوای هەڵدانی موشەکەکە کیم سیونگ کیوم، سەرکردەی ستافی هاوبەشی کۆریای باشور و پۆڵ لاکامرا، فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا تاوتوێی رەوشەکەیان کردوە و جەختیان لە ئامادەیی خۆیان کردوەتەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک لەلایەن کۆریای باکورەوە.
PM:11:53:25/09/2022
ئهم بابهته 1696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت