سهعدی پیره: ئەنجامی ریفراندۆم لە ئەستۆی مەسعود بارزانییە
وێستگه نیوزـ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لەدوای ریفراندۆم ناو یەکێتی واژۆ کۆکرایەوە بۆ شهر و بهرگری له ١٦ی ئۆکتۆبەر، دهشڵێت: ئەنجامی ریفراندۆم لە ئەستۆی مەسعود بارزانییە، پێشی وایه كه پێشبینییەکانی بهرهی نهخێر وەک خۆی دەرچوون و دەبیت لە داهاتووشدا زیاتر گرنگی بە قسەکانی شاسوار عەبدولواحید بدرێت.
لەمیانی بەشداریکردنی له بەرنامەی تاوتوێی كهناڵی ئێن ئاڕ تی، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتی: لەناو یەکێتی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ شهڕکردن لە کەرکوک و دەشڵێت، " من واژۆم نەکردووە."
باسی لەوەشکرد، ئەو هێزەی عێراق رهوانهی کەرکوکی كرد، قەبارەی زۆر گەورەتر بوو لە هێزەکانی ئێمە و پارتی و لە ١٦ی ئۆکتۆبەر شەڕمان بکردایە کەرکوک وێران دەبوو.
"ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵە نەبوو و ئەوان ریفراندۆیان بۆ ئەوە نەکرد سنورەکان دیاری بکەن و عێراق پارچە بکەن و هیچ لایەنێکی سیاسیش دژی ریفراندۆم نەبوو بەڵام دەبوایە گوێیان لە وڵاتانی دراوسێی هەرێم بگرتایە، ئەنجامی ریفراندۆمیش لە ئەستۆی مەسعود بارزانییە بە باش و بە خراپی." سەعدی پیرە لەبارەی ریفراندۆمەكهوه وای وت.
لەسەر ههڵوێستی ئهوكاتهی بەرەی نەخێر كه شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی ئێستای جوڵانهوهی نهوهی نوێ سهرۆكایهتیی دهكرد، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، پێشبینییەکان وەک خۆی دەرچوون و دەبیت لە داهاتووشدا زیاتر گرنگی بە قسەکانی شاسوار عەبدولواحید بدرێت.
" بەرەی نەخێر تەنها دژی ریفراندۆم نەبوو بەڵکو دژی پارتی و یەکێتیە و ئێستاش خۆی بە بەدیلی دەسەڵاتی هەرێم دەزانێت." سهعدی ئهحمهد پیره ئهمهشی وت.
PM:11:30:25/09/2022
ئهم بابهته 2240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت