چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە

‌ڤایرۆسی Herpes Simplex Virus 1

وێستگەنیوز-

زانایانی بەریتانی چارەسەرێکی نوێیان راگەیاند بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە، کە تیایدا ڤایرۆس بەکاردەهێن تا تووشی خانە شێرپەنجەییەکان ببێت و خانەکە لەناوبەرێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی BBCیی بەریتانیی، ئەو زانایانە روونیان کردۆتەوە، کە ئەو چارەسەرە بە ڤایرۆس، وای کردووە شێرپەنجەی نەخۆشێک نەمێنێت و هەندێکی تریشیان لووەکانیان بچووک ببێتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە چارەسەرەکە بریتییە لە ڤایرۆسی (herpes simplex)  لاوازکراو، کە دەستکاریی کراوە تا لووەکان بکوژێت. 

پێدانی ئەو چارەسەرە راستەوخۆ لە رێگای دەرزیییەوە بۆ لووەکان، دەریخستووە  چارەسەرەکە بە دوو شێواز کاردەکات، یەکەمیان ئەوەیە کە خانە شێرپەنجەییەکان داگیردەکات و وادەکات بتەقن. دووەمیان دەزگای بەرگریی لەش بەهێز دەکات.


PM:12:52:25/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 3360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو