پێده‌چێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و سوننه‌ و پارتی هاوپه‌یمانییه‌ك پێكبهێنن


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی هاوپەیمانی فەتح كه‌ لایه‌نێكی سیاسیی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه‌، دەڵێت، نزیکبوونەوە هەیە لەنێوان چوارچێوەی‌ هه‌ماهه‌نگی و سوننەکان و پارتی‌ کە رەنگە هاوپەیمانی‌ نێوانیانی‌ لێبکەوێتەوە.  

عائید ئەلهیلالی پەرلەمانتاری‌ هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلولی 2022،  بە تەلەفزیۆنی‌ فەرمی‌ عیراقی‌ راگه‌یاند: "لە نێوان چوارچێوە و هاوپەیمانی‌ سەروەری و پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆچونی‌ هاوبەش هەیە، ئەم نزیکبوونەوەیە ڕەنگە ببێتە هۆی هاوپەیمانی یان کردنەوەی دەرگا بەڕووی بنبەستی‌ سیاسیدا".  

"هەندێک هێزی‌ چوارچێوە پێیانوایە کە بەدەرکردنی‌ سەدرییەکان مەترسیدارە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نوێنەرایەتی بەشێکی‌ گەورە و فەزای سیاسی فراوان دەکات، ماڵی كوردیش نەگەیشتووەتە ئاستی دەستپێشخەری. تائێستاش تەنها گفتوگۆی نێوانیانە كە هیچی لێنەكەوتۆتەوە، هەروەها لەسەر دیدێكی سیاسی هاوبەش و یەک کاندید رێكنەكەوتوون".  عائید ئەلهیلالی وا وت.


PM:10:42:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت