دەستەی دەستپاکی: لە شەش مانگی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 731 کەس دەرچوە


وێستگەنیوز-

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە 700 بەرپرس دەرچوە، دەستەی دەستپاکیش رایگەیاندوە، لەو ژمارەیە 396 یان حوکم دراون.

بەپێی ئامارێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، دەسەڵاتی دادوەری لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 731 کەس دەرکردوە، بەڵام تەنیا 396 کەسیان حوکم دراون.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەو ژمارەیە 8 کەس بە پلەی وەزیر و 53 کەس پلەی تایبەت و بەرێوەبەری گشتییان ھەبووە.




PM:08:09:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت