سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێک لە هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی "ئاگرباران و تۆپباران" دەستپێدەکات
وێستگتەنیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێک لە هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی "ئاگرباران و تۆپباران" دەستپێدەکات و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربکەونەوە.
سوپای پاسداران ئاماژە بەوە دەدات، ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی ئەمنییەتی سنوورەکانیان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان و بەردەوامبوونیان لە بەرپرسیارێتییە یاساییەکانیان.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرەڕای چەندینجار هۆشداریدان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە جێگیرکردن و چالاکیی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، بەڵام ئەوان "کەمتەرخەم" بوون لە رێگریکردن لێیان، بۆیە هێزی زەوینیی سوپای پاسداران دەستی کردووە بە هێرشکردنە سەر بارەگای ئەو حیزبانە و ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی "ئاگرباران و تۆپباران" دەستپێکردووە.
دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ شەممە 24-09-2022 سوپای پاسداران سنووری ناحیەی سیدەکانی تۆپباران کرد و لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەوە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە بووە.
PM:07:15:24/09/2022
ئهم بابهته 1372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت