"پێویست دەکات بەرپرسانی ئێران لە زووترین کاتدا دۆسییەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ژینا بەڕوونییو ڕاشکاویی بخەنە بەردەست گەلانی ئێران"
وێستگەنیوز-
کۆمەڵی دادگەری کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی چەند پرسێکی ناوخۆیی و هەرێمی بڵاوکردەوەو لەبارەی ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەڵێت، "پێویست دەکات بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران لە زووترین کاتدا دۆسییەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو خاتوونە بەڕوونییو ڕاشکاویی بخەنە بەردەست گەلانی ئێرانو دەستەبەردکرنی مافی مرۆڤو ئازادییەکان ئەرکی سەرشانی هەر دەوڵەتێکە".
ئەمڕۆ شهممه 24 ی ئەیلولی 2022 بە سەرپەرشتیی عەلی باپـیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی كۆمهڵ کۆبوونەوەی یٔاسایی خۆی له شاری ههولێر ئهنجامداو تێیدا جهختی لهوهكردهوه هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ بێ هیواکردنی هاوڵاتییانو دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکەینەوە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ لە کۆبوونەوەی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر چەند پرسو بابەتێک کردو، دیدو تێڕوانینو هەڵوێستی کۆمەڵی دادگەریی لەبارەیانەوە له چهند خاڵێكدا خرایەڕوو.
یەکەم: دژی هەر پڕۆژە یاسایەک دەوەستینەوە کە پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەکانی یٔیسلام بێتو، هەموو ڕێگایەکی مەدەنییو یاسایی دەگرینەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەوجۆرە یاسایانە بە تایبەت یاسای توندوتیژیی خێزان، کە چەند بڕگەو مادەیەکی تێدایە پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلامو ڕێساو یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانە.هەر لەو بارەیەوە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سوپاسی تەواوی ئەو فڕاکسیۆنو پەرلەمانتارو حیزبو لایەنە سیاسییو ڕێکخراوی زانایانی یٔیسلامییو کەسایەتییە یٔەکادیمییانە دەکات کە بە هۆشیاریی تەواوەوە ڕووبەڕوی یٔەو پرۆژەیاسایە بوونەتەوەو هەڵوێستی ئاینییو نیشتیمانی خۆیانیان دەربڕیوە.
دووەم: تایبەت بە بارودۆخی عێڕاقو دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو پێکنەهێنانی حکوومەتی ناوەندیی، کۆمەڵی دادگەریی پێیوایە ناوچەکەو جیهان بهگشتیی بەرەو قەیرانی زیاتر دەڕوات، لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا ناکرێت عێڕاق لە بۆشایی یاساییو دەستورییدا بێت، ئەوەی لە عێڕاقدا دەگوزەرێت لە ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانو ڕێکنەکەوتنیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو، پێکنەهێنانی حکوومەتی نوێ دەریٔەنجامی هەڵبژاردنە پڕ لە ساختەکارییەکەی ساڵی ڕابردووەو، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانە لەسەر دەستکەوتی شەخصییو حیزبیی زیاتر بێ گوێدانە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییانی عێڕاق .بۆیە یٔەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵ داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێنو لە خەمی هاوڵاتییاندابنو لەسەر پرسە جیاوازەکان ڕێکبکەون، چیتر عێڕاق لە بۆشایی دەستوورییو یاساییدا نەمێنێتەوە.
سێیەم: ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی، نزیک بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانو نەبوونی هیچ جۆرە ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی لە کاتی خۆی، ئۆباڵی دەخاتە سەر ئەو لایەنە حوکمڕانانەی کە پێکهاتوە لە سەرۆکایەتیی هەرێمو حکوومەتو پەرلەمان، هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ بێ هیواکردنی هاوڵاتییانو دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕەت دەکەینەوە.
چوارەم: تایبەت بە ڕووداوەکانی یٔەم دواییەی ئێران بەهۆی گیانلەدەستدانی خاتوو ژینای سەقزیی دەستیپێکردوە، لە چەند شارو شارۆچکەیەک ناڕەزایی هاوڵاتییانی لێکەوتەوەو لەسەر ئەو ڕووداوە، پێویست دەکات بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران لە زووترین کاتدا دۆسییەی هۆکاری گیان لەدەستدانی یٔەو خاتوونە بەڕوونییو ڕاشکاویی بخەنە بەردەست گەلانی ئێرانو دەستەبەردکرنی مافی مرۆڤو ئازادییەکان ئەرکی سەرشانی هەر دەوڵەتێکە .
دیارە بێ سەرپۆشیی گوناهە لە ئیسلامدا، بەڵام تاوانێک نیە کە مرۆڤ لەسەری بگیرێت یان بکوژرێت، بەڵام ناکرێت یٔەو ڕووداوە بکرێتە هۆکاری سووکایەتیی بە پیرۆزییەکانی یٔیسلامو مسوڵمانان .
داواکارین هەموولایەک بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ ڕووداوەکان هەڵسوکەوت بکەن.
PM:05:22:24/09/2022
ئهم بابهته 2212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت