شنۆ ئەشقی: ئەگەر وەزیری دارایی بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە داواکاری گشتی دەهێنینە سەر خەت


‌وێستگەنیوز-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوەو ڕەخنە لە بڕیارێکی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت، "ئەگەر وەزیری دارایی بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە داواکاری گشتی دەهێنینە سەر خەت". 

شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نووسینێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوەو نووسیویەتی، " هەفتەی ڕابردوو وەزیری دارایی لە بڕیارێکی شەخصی و میزاجی کە گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەتی ناوبراو کە نابێت فەرمانبەر لەگەڵ کەسی پلە یەکی خۆی لەیەک فەرمانگە بن ..!!!:

بە پێی ئەم نوسراوەی وەزارەت بێ ئەگەر (دوو برا، هاوسەر، خوشک و برا ...هتد) لە هەمان فەرمانگە بن دەبێ یەکێکیان داوای گواستنەوە بکا تەنانەت گەر لەو بەشانەش بن کە پەیوەندی بە کاروباری داراییەوە نیە..

شنۆ ئەشقی ئەوەشی نووسیوە، "ئەم بڕیارە جگە لەوەی کە هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نیە، هیچ سودێکی کارگێڕی و دارایی بەوەزارەت نابەخشێ و بوەتە هۆی دروست بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ سەدان خێزان کە لەچوارچێوەی وەزارەت فەرمانبەرن."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەش دەکات، "گەر وەزیری دارایی ئەم بڕیاڕە لە زووترین کاتدا هەڵنەوەشێنێتەوە لە پێناو مافی ئەو فەرمانبەرانە داواکاری گشتی دەهێنینە سەرخەت."


PM:05:07:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت