لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاش و کاڤالا لە تورکیا دەکات


وێستگەنیوز-

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە و عوسمان کاڤالا دەکات.

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە، زەمینە بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەستەبەر بکات کە لە 4ی تشرینی دووەمی 2016ەوە لە زینداندایە.

لیژنەکە داواشی لە لێپرسراوانی تورکیا کردووە، تا 13ی تشرینی یەکەم زانیاری لە سەر دۆسیە و رەوشی بازرگان، عوسمان کاڤالا ئاشکرا بکەن، بە شێوەیەک ھەموو لێکەوتە نەرێنییەکانی تۆمەتی تاوانکاری، دژی داواکارەکە لاببەن و ئازادی بکەن.


PM:04:28:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت