چین لەبارەی تایوان پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات
وێستگەنیوز_
حکومەتی چین لەبارەی ھەڵوێستەکانی تایبەت بە تایوان پەیامێک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت باجێکی قورس دەدات. راشیگەیاندووە، "هەنگاوەکانی ئەمریکا زۆر مەترسیدارە."
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە گفتوگۆیەکی زۆر کورتدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، ھاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاندووە، ھەڵوێست و ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە بارەی تایوان زۆر مەترسیدارە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری چینە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا وەک ئێستا بەردەوام بێت لە ھەڵوێستەکانی لەبارەی تایوان، کێشە و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات و باجێکی قورس دەدات.
کێشەکانی چین و ئەمریکا تا دێت قوڵتر دەبێتەوە و ململانێکان گەیشتووەتە ئاستی جوڵەپێکردنی هێز و هەرەشەی بەکارهێنانی چەکی قورس. ئەمەش پاش ئەوەی چین رایگەیاند دەبێت تایوان بخاتە سەر خاکی وڵاتەکەی و بە وتەی خۆی، "تایوان بەشێکە لە چین."
PM:03:02:24/09/2022
ئهم بابهته 2196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت