وێستگەنیوز ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەژەهراویبونی خوێندکارانی قوتابخانەی نەهری بنەڕەتی بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ شەممە 24ـی ئه‌یلولی 2022، وێستگەنیوز ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەژەهراویبونی خوێندکارانی قوتابخانەی نەهری بنەڕەتی بڵاودەکاتەوە.

بەپێی نووسراوێک کە تایبەت دەست وێستگەنیوز کەوتووە تێیدا هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی خوێندکارانی قوتابخانەی نەهری بنەڕەتی لە گەرەکی هەواری شار لە سلێمانی، لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێندراوە و چەند رێکارێکیان گرتووەتەبەر. 

لیژنەکە پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، هەستاوە بە داخستنی فرۆشگەی خوێندنگاکە لەبەر ئەوەی ئەو خواردنەی کە هەیبووە "بە شێوەیەکی ناتەندروست لەماڵەوە" ئامادەکراوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لیژنەکەمان نموونەی ئاوی لە ئاوی بیری خوێندنگاکە و بەڕادی ئاوی خواردنەوەی خوێندکاران بە مەبەستی پشکنینی تاقیگەیی وەرگرتووە و لە ئەنجامی پشکنینی ئاوەکاندا دەرکەوتووە ئاوی خواردنەوەکەشیان نەشیاوە بۆ خواردنەوە."

دەقی نوسراوەکە:

لەسەر فەرمانی بەرێز بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە رۆژی 22ـی 9ـی 2022، پاش راگەیەناندنی هەواڵی ژەهراویبوونی ژمارەیەک خوێنکار، وەک بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دەستبەجێ لیژنەیەکمان پێکهێنا کە بریتی بوون لە ئەندامانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک و تەندروستی خوێندگاکان و یەکەی پشکنینی ئاو. بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ژەهراویبوونەکە، بەو شێوازەی کە لە خوارەوە روونکراوەتەوە کارەکانیان ئەنجامداوە:

1. دوای پشکنینی تەواو بۆ فرۆشگەی خوێندگاکە، بریارماندا بە داخستنی فرۆشگاکە لەبەر ئەوەی ئەو خواردنانەی کە هەیبووە بە شێوەیەکی نا تەندروست ئامادەی کردبوو لە ماڵەوە. 

2. لیژنەکەمان نموونەی ئاوی لە ئاوی بیری خوێندنگاکە و بەڕادی ئاوی خواردنەوەی خوێندکاران بە مەبەستی پشکنینی تاقیگەیی وەرگرتووە و لە ئەنجامی پشکنینی ئاوەکاندا دەرکەوت ئاوی خواردنەوەکەشیان نەشیاوە بۆ خواردنەوە. وەک لە فۆرمی پشکنینی بەکتریۆلۆجی تاقیگەدا هاتووە و هاوپێچە لەگەڵ ئەم کۆنووسە. 
No description available.


AM:11:07:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو