(ڤیدیۆ) خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

وێستگەنیوز-

بەپێی زانیارییەکانی (شەرقولئەوسەت)، شەوی رابردوو لە زیاتر لە 100 شار و شارۆچکەی ئێران خۆپیشاندان بەردەوام بوو. تا دێت ژمارەی کوژراو و دەستگیرکراوەکانیش زیاد دەکات.

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی ئێران ئاستەنگیی بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت درووست کردووە و سنوورداری کردووە، بەڵام بەپێی ئەو دیمەنانەی لە شار و شارۆچکەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، شەوی رابردوو خەڵکی لەسەر شەقامەکان بوون و خۆپیشاندانیان کردووە.

جێگای ئاماژەیە دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتی گشتیی بە زیادکردنی پشتیوانی و خزمەتگوزاری ئازادی ئینتەرنێت لە ئێران دەرکرد، ئەوەش لەڕێگەی سووککردنی کۆت و بەند لەسەر هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا بۆ ئێران، کە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندرابوون.

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران وێنەی بەرپرسانیان دەسوتان و لەهەندێکیشیاندا خۆپیشاندەران بە مۆلۆتۆف هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان.

هەرچەند ئامارێکی وردی خۆپیشاندانەکان لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی (هیومان رایتس)، تا دوێنێ زیاتر لە 50 کەس کوژراون.

چەند دیمەنێکی خۆپیشاندانەکان:

شنۆ:

دێوڵان:

مەریوان:

سنە:

بۆکان:

فردەوسیی تاران:

تاران‌سەر:


سووتاندنی بنکەیەکی سوپای پاسداران لەناو ئاگر:


AM:09:28:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت