پۆلیسی زاخۆ: لەناو گازینۆیەکدا گەنجێک کوژرا
وێستگەنیوز-
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر 8:30 ئەمشەو لەناو گازینۆیەکدا گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ کوژراوە.
پۆلیسی زاخۆ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "کاتژمێر 8:30 ئەمشەو هەینی گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ بە ناوی (و.ح.ع) بە چەکی دەمانچە لەلایەن تۆمەتبارێک بە ناوی (ا.ع.ع) کوژراوە"
ئاماژەی بەوەش کردووە، "تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوەو لێکۆلینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
PM:10:50:23/09/2022
ئهم بابهته 1212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت