وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: هیچ پڕۆژە و یاسایەک تێناپەڕێت لەڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت

‌پێشەوا هەورامانی

وێستگەنیوز-

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) رایگەیاند، پارتی و مێژووی پارتی پڕە لە هەڵوێست لە بەرگری لە هەموو ئاینەکان و ئاینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، کە چەند رۆژێکە لە میدیا و لەناو شەقام و خەڵکی هەرێمی کوردستان بابەتی پرۆژە یاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت) بووەتە باسێکی گەرم و لەسەر هەندێک لە ماددەکانی نیگەرانی دروستکردووە.

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی ئەم پڕۆژە یاسایە لەیەکەم ماددە کە گفتوگۆی لەسەرکرا، سەرۆکی فراکسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی پارتی راگەیاند، "کە هیچ پڕۆژە و یاسایەک تێناپەڕێت لە ڕێی پەرلەمانەوە کە دژی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت"

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، کە پارتی و مێژووی پارتی پڕە لە هەڵوێست لە بەرگری لە هەموو ئایینەکان و ئایینی ئیسلام کە ئاینی زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لەسەر رێچکە و رێبازی سەرکردەی رۆحیمان بارزانی نەمر لانادەین و دڵنیایی دەدەین رێگا نادەین یەک وشەش بە پاڵپشتی ئێمە تێپەڕببێت کە هەستی موسڵمانان بریندار بکات.


PM:10:09:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو