ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ژمارەی ئەو وەزارەتانە ئاشکرا دەکات کە بە ڕەوتی سەدر دەدرێت
وێستگەنیوز-
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، شه‌ش پۆستی وزاری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌درێته ره‌وتی سه‌در، له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی یه‌ك ئاماژه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردن به رێكاره یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
عائید هیلالی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ره‌وته سیاسییه‌كان چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه یان ئاماژه‌یه‌كن له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار و كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
وتیشی، "مافی ره‌وتی سه‌دری له حكومه‌تی داهاتودا وه‌ك خۆی و به پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه كه شه‌ش وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی دیكه له‌خۆده‌گرێت، كه‌سیش ناتوانێت ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌ربگرێت".
ماوەی نزیکەی ساڵێکە ناکۆکی لایەنە عێراقییەکان بەتایبەت ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە و تا ئێستاش ئەو دوو لایەنە لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون.
PM:07:56:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت