ده‌میرتاش و مزراكلی له‌ پێناو ژینا ئه‌مینی قژی خۆیان تاشی

‌سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلجوق مزراکلی

وێستگەنیوز-

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لجوق مزراكلی كه‌ له‌ تورکیا لە زینداندان، رایانگه‌یاند، كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینی شه‌رمه‌زار بكه‌ن و پشتیوانی له‌ به‌رخودان له‌ ئێران بكه‌ن قژی خۆیان تاشیوه‌.


ده‌میرتاش ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"به‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاڵێك له‌ قژی به‌ده‌ره‌وه‌ بووه‌ ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی له‌ ئێران له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكارییه‌وه‌ كوژرا. ئێمه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ هه‌ست به‌و ئازاره‌ ده‌كه‌ین.

به‌رخودان به‌رامبه‌ر گوشار و سته‌م ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ژنان نییه‌. بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ تێكۆشانی یه‌كسانیخوازی و ئازادیخوازی ژنان بكه‌ین و رایبگه‌یه‌نین كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆڕاگری ئێرانداین، من و د.سه‌لجوق مزراكلی كه‌ هاوڕێی منه له‌ ژووری زیندانه‌كه‌مدا، قژی خۆمان تاشی.

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌موو سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م به‌رخودانی گه‌ل ده‌ڕوخێت. هه‌زار سڵاو له‌ به‌رخودێر و خۆڕاگران.

سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ رێز و سڵاو هه‌ستی پشتیوانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".


PM:04:58:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو