شانەى راگەیاندنى ئەمنى: چەکدارێکی داعش لە ئەنبار کوژرا


وێستگەنیوز_

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق رایگەیاند، چەکدارێکى داعش لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار لەکاتى هەوڵى دزەکردندا کوژراوە.
 
ئەمرۆ هەینی 23ى ئەیلوولى 2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کوژرانى ئەو چەکدارەى داعشی بڵاوکردووەتەوە.
 
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە بەیانیى ئەمڕۆ سەربازانى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى جەزیرە لە باکوورى خۆرئاواى قەزاى راوە لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار ئەو چەکدارەى داعش-یان کوشتووە کە ویستویەتى لە یەکێک لە مۆڵگەکانى داعشەوە دزە بکاتە نێو دۆڵەکانى سنوورى قەزاى راوە. 
 
راوە یەکێکە لە قەزاکانى سنوورى پارێزگاى ئەنبار و 320 کیلۆمەتر لە رۆژئاواى بەغداى پایتەختەوە دوورە و 100 کیلۆمەتر لە سنوورى باشوورى خۆرهەڵاتى سووریاوە دوورە.
 


PM:03:06:23/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت