عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق: له به‌غدا بۆنی كوده‌تا دێت
وێستگەنیوز_
عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجۆڵه‌كانی شه‌وانی به‌غدا بۆنی كوده‌تای لێدێت.
عەلی جەمالی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پەرلەمانی سادقونی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه و شه‌وانه نمایشی سه‌ربازی له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت كه بۆنی كوده‌تای لێدێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی له كه‌رخ، ره‌سافه و ناوچه‌ی سه‌وز رووده‌ده‌ن، سیناریۆی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو هاووڵاتیانی به‌غدا دروستكردووه.
جه‌ختده‌كاته‌وه، ئەرکی هێزه ئەمنییەکان پاراستنی دەوڵەتە لە هەر لایەنێک کە به‌كوده‌تا بیه‌وێ هەوڵی رووخاندنی پڕۆسەی سیاسی بدات به‌هه‌ر جۆرێك بێت، جا چ سەربازی بێت یان بە شێوەیەکی دیكه.
AM:11:40:23/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت