نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
نرخی نەوت دابەزی و ئەمرۆ هەینی 23ـی 9ـی 2022، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە نزیکەی 90 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی زێڕیش دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی، یەک بەرمیل نەوتی برێنت 53 سەنت دابەزی و بە 89 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی، 44 سەنت دابەزی و بە 83 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نرخی زێرە، بە رێژەی 0.3٪ دابەزی و ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1669 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
AM:09:12:23/09/2022
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت