له ئێستاوه ههولێر ئامادهكاری بۆ ئهگهری دروستبونی لافاو دهكات
لافاوێکی ساڵی رابردووی هەولێر
وێستگه نیوزـ
بهوتهی جێگری پارێزگاری هەولێر، ماوەی مانگێکە حکومەتی هەرێم لە هەولێر ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەکات و لە ئێستادا لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بۆ ئهو مهبهسته تەرخان کراوە.
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر وتی: وەک ئیدارەی خۆجێی ھەولێر ئەرکی خۆمان جێبەجێ کردووە و ئامادەین بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو، ماوەی مانگێکیشە حکومەتی هەرێم ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار تەرخان کراوە تەنیا بۆ کەندی کۆڕنیش و دوو پرد لەسەر کۆڕنشینی ھەولێر و 400 ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ خاوێنکردنەوەی کۆڕنیش".
" لەناو سەنتەری ھەولێر دەست بە خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆی ھەولێر کراوە، هەروەها لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنفڕانسێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە هەنگاوێکی باش بوو لەنێوان زانکۆکان و ئیدارەی خۆجێی هەولێردا". مەسعود کاڕەش وای وتوه.
وتیشی: چەند رۆژێک لەمەوبەر، 800 ملیار دینار خەرج کراوە بۆ دروستکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆی دەوروبەری شەقامی 150یی ھەولێر و ئێستا بەڵێندەر دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە، کە ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو"
جێگری پارێزگاری هەولێر باسی لهوهشكرد كه ئەمساڵ وەک حکومەتی هەرێم ئامادەکاریی تەواوی کراوە بۆ پاراستنی ھەولێر لە لافاو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم ناتوانێت رێگری لە دروستبوونی لافاو بکات، چونکە گۆڕانکاری لە کەشوھەوا روویداوە، وەک ساڵی رابردوو لە ماوەیەکی کەم و لەسەر رووبەرێکی دیاریکراو بارانێکی زۆر دەبارێت".
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ساڵی رابردوو چهند جارێك لافاو له ناوچه جیاجیاكانی شاری ههولێر دروستبوو، رووداوهكه گیانلهدهستدانی لێكهوتهوه و زیانێكی زۆریشی به هاوڵاتیانی ئهو شاره گهیاند.
PM:11:47:22/09/2022
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت