هه‌ولێر..زاوا و خه‌زورێك ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كرد و پۆلیس ده‌ستگیری كردن
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان زاوا و خه‌زورێك بڵاوكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره به‌شه‌ڕ هاتبوون و كه‌سێكی تیدا برینداربوو.
پۆلیسی هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەهاری نوێ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێک دروست بووه‌و و تێیدا چەک بەکار دێت و کەسێک بە گولـلە بریندار بوو".
"هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکرد، کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس." پۆلیسی هه‌ولێر وا ده‌ڵێت.
ئاشكراشیكردوه كه دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و ڕێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
PM:09:03:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت