ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی ده‌ستگیر كرا


وێستگەنیوز_

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیس تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە ناو شاری سلێمانی تەقەی کردبوو.

ئەمرۆ پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2022، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی مەفرەزەکانی پۆلیس گوێبیستی دەنگی تەقەبوون، دەستبەجێ شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت."

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەی تەقەی پێ کرابوو، هاوکات ئوتۆمبیلی تۆمەتبارەکەش دەستیبەسەرداگیراوە.

هاوکات لە ئێستادا تۆمەتبار 'م. ن. ع' لەدایکبووی 1994 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


PM:07:18:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت