نەتەوەیەکگرتووەکان: دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگ بێت


وێستگەنیوز_

سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنجامدانی راپرسی لەو ناوچانەی رووسیا داگیری کردوون نایاساییە و دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگ بێت.
 
ئەمرۆ پێنجشەممە 2ـی ئەیلوولی 2022، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، "13 ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا پێویستیان بە هاریکاریی مرۆییە. دەشڵێت، "دەبێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئۆکرانیا بکرێت."
 
هەروەها باسی لە قوربانیانی شەڕی ئۆکرانیا کرد و رایگەیاند، رۆژانە دەیان کەس دەبنە قوربانی. هاوکات دۆخی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیاش مەترسیدارە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا،  سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە، "نابێت هیچ جۆرە بەربەستێک بۆ گەیشتنی دانەوێڵە دروست بکرێت و دەبێ هەموو هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگ بێت لە ئۆکرانیا."


PM:06:13:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت