هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران دابه‌شده‌كرێت


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوولی 2022، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، چه‌كی دوا بڕه‌ پاره‌ی جووتیاران بۆ ساڵی 2022، به‌ بڕی 34 ملیار و 613 ملیۆن و 77 هه‌زار دینار گه‌یشتووته‌وه‌ ده‌ستیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ سه‌رجه‌م جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 8 ملیار و 798 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای سلێمانی و 22 ملیار 687 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی هه‌ولێر و 3 ملیار و 28 ملیۆن 77 هه‌زار دینار بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆك، دابه‌شكراوه‌.

نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت، به‌ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، كۆتایی به‌ پاره‌ی جووتیاران دێت بۆ ساڵی 2022، هه‌روه‌ها دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ كارگێری و داراییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شده‌كرێت.


PM:05:28:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت