رهئیسی: ئەمریکا لەسەر حیسابی بەرژەوەندی وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی دەدات
ئیبراهیم رهئیسی، سهرۆك كۆماری ئێران
وێستگهنیوزـ
ئیبراهیم رهئیسی، سهرۆك كۆماری ئێران رایگهیاند، ئەمریکا لەسەر حیسابی بەرژەوەندی وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەدات.
ئیبراهیم رهئیسی، له میانهی پێشكهشكردنی وتارێك لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له نیویۆرك رایگهیاند: ئێران دەیەوێت پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت و پشتیوانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرن له ناوچەکه و واشنتنیش لهسهر حیسابی وڵاتان هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی دەدات.
دهشڵێت: "بنەمای کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر رێزگرتن له خەڵکه، به پشتبەستن به زانیاری و تواناکانمان پێشکەوتووترین چەکمان بەرهەمهێناوه".
لهبارهی رێككهوتنی ئهتۆمییهوه، ئیبراهیم رهئیسی وتی: "ئەمریکا تاکلایەنانه رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێلکردووه، ئێران بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییه و هەندێک وڵات بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کردووەته بیانوو بۆ گوشار خستنەسەر تاران".
باسی لهوهشكرد: "ئێران پابەندی هەموو خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بووه و پێویسته لایەنەکانی دیكهش پابەند رێککەوتنی ئەتۆمی بن".
سهرۆك كۆماری ئێرانی روونیكردهوه، سەپاندنی هەژموون هەڕەشەیەکی مەترسیداره لەسەر جیهان، ئاسایشی رۆژههڵاتی ناوهڕاست به وڵاتانی ناوچەکه دەستەبەردەکرێت نەک له دەرەوه.
PM:10:19:21/09/2022
ئهم بابهته 952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت