جه‌لال په‌رێشان: بەتاوانناساندنی سەرجێی هاوسەری بەزۆر دژی فەرموودەی پێغه‌مبه‌ره
جەلال پەرێشان
وێستگهنیوزـ
جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەتاوانناساندنی سەرجێی هاوسەری بەزۆر لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دژی فەرمودەی پێغەمبەرە.
جەلال پەرێشان، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه تایبه‌تبوو به گفتوگۆی پێشنیازه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان وتی: "من نەپێشوو پێویستم بەو ئیشە هەبووە و نە ئێستا و نە داهاتوو، سەرم رەحەتە، بەڵام ئەوە دژی فەرمودەیەکی پێغەمبەرە کە دەڵێت (ئەگەر پیاو داوای سەرجێی لە هاوسەرەکەی کرد و رازی نەبوو، ژنەکە تا بەیانی لەژێر نەعلەتی فریشتەکان دەبێت)".
وتیشی: "ئەمە بۆ ئاینی حەزرەتی عیسا و مو‌سا و یەزدیدی و کاکەیی و هەموویان تەواوە".
به وته‌ی جه‌لال په‌رێشان، گرنگە لەنێوان لیژنەی فەتوا و لیژنەی کاروباری ئاینی هەماهەنگی هەبێت بۆ ئەوەی ئەو مشتومڕە کۆتایی بێت.
پەرلەمانی کوردستان لەئێستادا سەرقاڵی خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، كه‌له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه و چەند کارێک تیایدا بەتاوان ناسێنراوە لەوانە "سەرجێی هاوسەری بەزۆر، پچڕاندنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی".
هاوكات هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "نابێت هه‌ركاتێك پێویستمان به مافی ژنان بوو ئینجا بیخه‌نه گفتوگۆوه، ده‌بێت راستگۆ بین له‌گه‌ڵ خوا و خه‌ڵكی خۆمان".
وتیشی: "له كوردستان پێویسته ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له كوردستان بپارێزین، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه هه‌بێت یان نا، بۆیه حكومه‌ت هیچ شتێك قبووڵ ناكات كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی كوردستان نه‌گونجێت".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت، "كێشه‌كان زۆرن، هێڵی گه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رده‌وام سكاڵای بۆ دێت، هه‌ندێك رووداو هه‌ن په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌وه هه‌یه، ژن هه‌یه له‌سه‌ر پێكه‌نینێك كوژراوه، كه‌سێك رازی نه‌بووه شوو به پیاوێك بكات له‌ناو دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت كوشتوویه‌تی، خۆ ئه‌وانه نه په‌یوه‌ندی به یاسا و نه كۆمه‌ڵگه و نه خێزان هه‌یه".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ژن هه‌یه به زۆر له‌شفرۆشی پێ ده‌كرێت و كێشه‌كان زۆرن، بۆیه پێویسته هه‌ندێك بڕگه و ماده‌كانی یاسای توندوتیژی خێزانی بگۆڕدرێن".
PM:09:31:21/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت