ئەڵمانیا مەرجی هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا


وێستگەنیوز_

ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گەلی سووریا دەمێنێتەوە و هاوکارییان دەکات، بەڵام بەردەوامی بە سزاکانیان دەدەن بۆ سەر حکومەتی ئەو وڵاتە.

ئەمرۆ چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2022، ستیڤان شنیک، نێردەی تایبەتی ئەڵمانیا بۆ سوریا رایگەیاند، "سزاکان بۆ سەر دیمەشق بەردەوام دەبن و بە مەرجیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا ئاسایی دەکەنەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ گەلی سووریا دەمێنێتەوە و کار بۆ ھاوکاریکردنیان دەکات، بەڵام بەردەوامی بەفشار و سزاکان دەدەن بۆ سەر حکومەتی دیمەشق تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ھەڵوێستی حکومەتی ئەو وڵاتە دەبینن.

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "بە مەرج پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا ئاسایی دەکەنەوە، چونکە ھیچ کاریگەرییەکی نابێت و کێشەکانی ئەو وڵاتە چارەسەرناکات، بەڵکو ھەمان ئەو رەوشە دروستدەکاتەوە کە بووە ھۆی دروستبوونی قەیرانی سووریا .


PM:02:57:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو