پوتین: هەر هەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکانی ئۆکرانیا وادەکات بە چەکی ئەتۆم وەڵام بدەینەوە


وێستگەنیوز_

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا نایانەوێت ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرقەرار بێت. دەشڵێت، "ئامانجی خۆیان لە ئۆکرانیا بە رزگارکردنی خاکی دۆنباس دیاری دەکات و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش دەکات."
 
ڤلادیمیر پوتین، لە وتارێکدا باسی شەڕی ئۆکرانیای کرد و رایگەیاند، "هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە گورزێکی پێشوەختەبوو بۆ بەرگریکردن لە رووسیا." 

هەروەها جەختی کردەوە کە "جووڵە بە بەشێکی دیکە لە هێزەکانی رووسیا دەکات بۆسەر ئۆکرانیا. "

سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، "من ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بە خاکی رووسیا دەزانم؛ هەر هەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەیان وادەکات بە چەکی ئەتۆم وەڵام بدەینەوە." 
 
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، پوتین باسی لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد و وتی، "دەیانەوێت خاکی رووسیا دابەش و وێرانی بکەن." 
 
ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە شەش مانگ بەسەر شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا دێت، رووسیا تەواوی هەرێمی دانپێدانەندراوی لوهانسکی لە ناوچەی دۆنباس و بەشی زۆری دۆنێتسکی هەرێمی خێرسۆن و بەشێک لە زاپۆریژیای لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە،  دەیەوێت لە دوای گشپترسییەک بیانگەڕێنێتەوە سەر رووسیا کە جاران سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون. 


AM:10:49:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت