وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بریت ماکگۆرک کۆبوویەوە

‌وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن و بریت ماکگۆرک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نەتەوەیی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن لەگەڵ بریت ماکگۆرک، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشیی نەتەوەیی ئەمریکا و رێکخەری کۆشکی سپی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، کۆبوویەوە.

ئەو کۆبوونەوەیەش لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هات لە خولی 77 هەمینیدا، کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیی هەردوو وڵاتی عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا، بەتایبەت لە بواری سەربازی و ئاسایشدا. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخۆ و گۆڕانکارییەکانی رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندی عێراق بە وڵاتانی ناوچەکەوە کرا.

لەوبارەیەوە وەزیری عێراق جەختی کردەوە. کە عێراق بەپێی ئەو رۆلە گرنگەی هەیەتی، هەوڵ دەدات هۆکارێک بێت بۆ ئارامی و سەقامگیریی و رۆڵی ناوەندگیری ببینێت لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە.

لای خۆشییەوە بریت ماکگۆرک هەوڵەکانی عێراق لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا، بەرزنرخاند.


AM:10:12:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو