بانکی رافیدەین پێشینە دەدات بە خانەنشینان
لۆگۆی بانکی رافیدەین
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی رافیدەین رایگەیاند، پێشینە دەدات بە خانەنشینان.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەیندا، ئاماژە بەوە دراوە، کە گوژمەیەکی نوێ لە پێشینە دەدرێت بە خانەنشینان، کە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێ دەکات تا 25 ملیۆن دینار. ئەمەش دوای گرتنەبەری تەواوی رێکارە یاساییەکان بەپێی رێنماییەکان.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: " پێشکەشکردنی داوای پێشینە، لە رێگای لقەکانی بانکەکەوە دەبێت، لە بەغدا و هەموو پارێزگاکان".
بەیاننامەکە بەبیری دەهێنێتەوە، کە لقەکانیان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاریی مامەڵەی پێدانی پێشینە بە فەرمانبەر و گرێبەست و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان.
AM:08:57:21/09/2022
ئهم بابهته 1484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت