نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبۆتەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ، بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی.  

ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتدا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 13 سەنت بەرزبوویەوە و هەر بەرمیلێک بە 90 دۆلار و 76 سەنت فرۆشرا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش شەش سەنت بەرزبوویەوە و بوو بە 84 دۆلار.

هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە کەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک+)، لە ناویشیاندا رووسیا، کەمتر لە بڕی دانراویان لە نەوت بەرهەمهێناوە. لەلایەکی تریشەوە وا چاوەڕوان دەکرێت، بانکی یەدەگی فیدرالیی، نرخی سوو بۆ سێیەمین جار بەرزبکاتەوە، تا بەر بە هەڵئاوسان بگرێت. ئەم پێشبینیانەش وا دەکەن کاریگەرییان لەسەر نرخی پشکەکان هەبێت، کە لەگەڵ نرخی نەوتدا بەرز و نزم دەکەن. بەرزبوونەوەی نرخی سووش، پاڵپشتیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی تێچوونی نەوت بۆ ئەوانەی دراویتر بەکاردەهێنن.


AM:08:42:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو