سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه: ساڵی رابردوو سه‌دا 30ی هاووڵاتییان نه‌وتی سپیان وه‌رگرت
هاووڵاتییان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی نەوتی سپیدان
وێستگه‌نیوزـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتتیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو سه‌دا 30ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا به‌ڵێن درا كه هه‌موو ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێبدرێت.
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ساڵی رابردوو تەنها لە %30 هاووڵاتییان نەوتیان وەرگرتوە و بۆ ئەمساڵ تائێستا دیارنیە کەی نەوت دابەشدەکرێت و نرخەکەی چەند دەبێت.
باسی له‌وه‌شكرد: ساڵانی رابردوو به ته‌كلیفی ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس، له به‌غداوه بڕێك نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، بۆ ئه‌ماڵیش به‌ڵێنێك دراوه كه 15 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی سلێمانی بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك لیتر نه‌وت نه‌هاتووه.
له باره‌ی به‌ڵێنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان، كه‌ریم عه‌لی وتی: "ساڵی رابردووش به‌ڵێن درا كه هه‌ر ماڵێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێده‌درێت و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان وتی خۆم سه‌ردانی ماڵه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو كه‌مترین نه‌وت دابه‌شكرا، بۆیه به‌ڵێنه‌كان بۆنی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت به ده‌ردی ساڵانی رابردوو نه‌چن".
PM:02:32:20/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت