کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌نیوزـ

محەمەد شیاع سودانی، کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، لە ئێستادا لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامەی کاری حکومەتەکەی لە کۆبوونەوەدایە.


سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی راگەیاند: لە ئێستادا لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆکی زۆرینەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان.

باسی لەوەشکرد، دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بەرنامەی کاری محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئاگاداربوونی فراکسیۆنەکانە لەسەر بەرنامەی کاری سودانی و ئەو رێگاچارانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێدراوەکانی ئێستای عێراق دەیخاتەڕوو.

دوێنێ چوارچێوەی‌ هەماهەنگی‌ کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە هاتبوو، جەخت لە مانەوەی‌ محەمەد شیاع سودانی‌ وەکو کاندیدی‌ سەرۆکوەزیران دەکەنەوە.

ئەوەش خرابووەڕوو، سەرجەم سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەتەوە و پێکەوە گفتوگۆی گشتگیریان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق کردووە. ئەوەشیان خستبووەڕوو، کار بۆ دەستپێکردنەوەی‌ دانیشتنەکانی‌ پەرلەمانی‌ عێراق دەکەن.

رۆژی 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام لە ئێستادا و دوای نزیکی ساڵێک لە هەڵبژاردن، هێشتا بەهۆی کێشە سیاسییەکانی حزبەکانەوە نەتوانراوە حومەت پێکبهێنرێت و سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق دیاریبکرێت.


PM:01:40:20/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو