ئاگر له بازاڕی داون تاون له هه‌ولێر كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگه‌نیوز، لە بازاڕی داون تاون لە شاری هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستاش بەردەوامە و زیانەکان نەزاندراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نه‌به‌ز ره‌شاد، پەیامنێری وێستگه‌نیوز، هێزێکی زۆری ئەمنی و بەرگری شارستانی لە بەردەم هەردوو دەرگای داون تاون جێگیرکراون و هەرچی دوکاندارە لە ناو دوکان و بازاڕەکە نەماون و ئاگرە تەشەنەی سەندووە.
بەپێی قسەی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، سه‌ره‌تا ئاگر له دوكانێكی بازاڕه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و زیانی بەکۆمەڵێ دوکانی تر گەیاندووە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
PM:04:11:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت