په‌یامنێری وێستگه‌نیوز زانیاری له باره‌ی سزادانی حه‌مكۆ ئاشكرا ده‌كات
نەبەز رەشاد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە بەردەم دادگای هەولێر
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2022، هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا حه‌مكۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك سزای ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
نه‌به‌ز ره‌شاد، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له به‌رده‌م دادگای هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند: چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا محه‌مه‌د جۆرج كه ناسیراوه به حه‌مكۆ، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك به سزای ساڵێك زیندانی سزا درا.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز راشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌یسه نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت له دادگای هه‌ولێره، حه‌مكۆ پێشتر باسی له‌وه‌كردووه كه ئه‌و كچه خۆشه‌ویستی بووه و وه‌ك دوو خۆشه‌ویست به‌یه‌كه‌وه ژیاون، به‌ڵام دواتر له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه و دوای نۆ مانگ له‌و جیابوونه‌وه‌یه، حه‌مكۆ ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت.
وه‌ك په‌یامنێری وێستگه‌نیوز باسی له‌وه‌شكرد، كه دوای ئه‌وه‌ی حه‌مكۆ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا ئه‌و كچه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حه‌مكۆ تۆمار ده‌كات، بۆیه دوای سێ ساڵ له هێنان و بردنی كه‌یسه‌كه، ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سه‌ر درا.
PM:02:46:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت