بۆچی کۆمپانیای کیا مۆتۆرس لۆگۆی کۆمپانیاکەی گۆڕی؟

‌لۆگۆی کیا، رەنگە سوورەکە لۆگۆ کۆنەکەیە. رەنگە رەشەکە لۆگۆ نوێیەکە

وێستگەنیوز_هێڤار هیوا

رۆژی 6ـی 1ـی 2022، کۆمپانیای کیا مۆتۆرسی کۆری، لۆگۆی نوێی کۆمپانیاکە و دروشمی براندی جیهانی خۆی ئاشکراکرد کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری بوێرانەی کۆمپانیاکە و ئامانجی براندە نوێیەکەی. بەرپرسانی کۆمپانیاکەش رایدەگەیەنن، "گۆرینی لۆگۆکە بە واتای دەستپێکێکی نوێ و داهاتوویەکی پرشنگدار دێت بۆ کیا مۆتۆرس."

لەو بارەیەوە، هو سونگ سۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کیا مۆتۆرس دەڵێت: "لۆگۆی نوێی کیا نوێنەرایەتی پابەندبوونی کۆمپانیاکە دەکات بۆ بوون بە ئایکۆنێک بۆ گۆڕانکاری و داهێنان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پیشەسازی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری خێرا بەخۆیەوە دەبینێت، کیاش بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانەدا دەگونجێت. لۆگۆی نوێمان نوێنەرایەتی خواستی ئێمە دەکات بۆ ئیلهامبەخشین بە کڕیاران لەگەڵ پەرەسەندنی پێداویستییەکانی جووڵەیان."

ئاشکراشیکردووە، هێڵی ریتمیکی و نەشکاوەی لۆگۆکە پابەندبوونی کیا دەگەیەنێت بە هێنانی ساتە ئیلهامبەخشەکان.لە کاتێکدا دەرکەوتنی لۆگۆکە متمانەبەخۆبوون نیشان دەدات. 

هەروەها بەرزبوونەوەی ئاماژەکانی لۆگۆکە بەرجەستەی بەرزبوونەوەی ئاواتەکانی کیا دەکات بۆ براندەکە و ئەوەی پێشکەشی کڕیارەکانی دەکات لە داهاتوودا کە لە 'ئاستێکی باڵادا دەبێت.

کۆمپانیای کیا لە مانگی ئایاری ساڵی 1944 دامەزراوە و کۆنترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە کۆریادا و لە ئێستادا پێنجەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا.
Open photo


PM:05:31:18/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 5616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو