دوای کشانەوەی تۆتاڵی فەڕەنسی كۆمپانیایەکی نوێی جیهانی كاره‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ ده‌ستپێكرد
وێستگەنیوز-
كۆمپانیای شاماران بۆ بواری نه‌وت دوای كڕینه‌وه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فڕه‌نسی، كاره‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ كه سێ كێڵگه له خۆده‌گرێت ده‌ستپێكرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیای شاماران بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه بۆ كۆمپانیاكه‌مان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌تاكه كۆمپانیایه‌كی هاوكاره‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق توانیمان خاوه‌ندارێتی پشكی وه‌به‌رهێنان له هه‌ریه‌كه له كێڵگه‌كانی (ئه‌تروش، سواره توكه، سواره توكه‌ی باكور) به‌ده‌ستبهێنین كه یه‌كێكن له كێڵگه وه‌به‌رهێنه‌كانی نه‌وت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا".
کۆمپانیای شاماران دەشڵێت، "لێره‌شه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی كوالێتیه‌كی باشتری به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و گاز ده‌نێین".
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كۆی گشتی به‌شه‌كه‌ی له كێڵگه‌ی نه‌وتی سه‌رسه‌نگ كه ده‌كاته 18% ی پشكه‌كان به بڕی 155 ملیۆن دۆلار فرۆشتوه به كۆمپانیای شاماران پترۆلیۆم كه ئه‌و كۆمپانیایه له كه‌نه‌دا و سوید تۆماركراوه و گرنگی به گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان له بواری نه‌وت ده‌دات.
كێڵگه‌ی سه‌رسه‌نگ ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای دهۆك و له ساڵی 2011 دۆزرایه‌وه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌مریكی Hellwood Energy (HKN) به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه خاوه‌نی 62%ی كێڵگه‌كه‌یه و پشكی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌و كێڵگه‌یه ته‌نها 20%یه، كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجیش له ساڵی 2021ه‌وه ڕۆژانه سێ هه‌زار و 500 به‌رمیل نه‌وتی له‌و كێڵگه‌یه به‌رهه‌مهێناوه.
PM:06:52:17/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت