هه‌نارده‌ی نه‌وتی به‌سره ده‌ستیپێكرده‌وه
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو لێچوونە بڵاوکردەوە کە لە بەندەری بەسرە روویدا و بەهۆیەوە هەناردەی نەوت راگیرا، ده‌شڵێت، هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئه‌مڕۆ هه‌یتی رایگه‌یاند: تیمەکانی تەکنیکی و ئەندازیاری مامەڵەیان لەگەڵ لێچوونی نەوتی خاو لە سیستەمی تانکی زیادە لە بەندەری نەوتی بەسرە کردووە، وردە وردە کارەکانی هەناردە دەستیپێکردووەتەوە، تا کارەکانی چاککردنەوەی فریاگوزاری تەواو دەبێت.
کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە "کارەکانی بارکردن و هەناردەکردن نەوەستاوە و بە ڕێژەی ئاسایی پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێت".
پێشترهەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە وەستا، بەهۆی رووداوێکی لێچوونەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو کێشەیە زیاتر لە هەفتەیەك بخایەنێت تا چاك بكرێتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی"رۆیتەرز".
ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەكانی نەوت بڵاویکردەوە، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له به‌نده‌ری به‌سره‌وه شه‌وی پێنجشه‌ممه به‌هۆی لێچوونەوە راگیراوه و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییه ره‌نگه زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، "کارەکانی بارکردنی نەوت لە بەندەری بەسرە راگیراوە تا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت".
بەندەرەکە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.
PM:09:22:16/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت