نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان لە دابەزیندایە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوت بە 93 دۆلارە و ئۆنسەیەک زێڕیش لە خوار 1690 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

نرخی نەوتی برێنت نزیکەی 20 سەنت دابەزی و بە 93 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە 88 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

هەرچی نرخی زێڕە، دوای کردنەوەی بازاڕەکان بەردەوامی بە دابەزینەکانی رۆژانی رابردوویدا. نرخی هەر ئۆنسەیەک بە 1689 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەوەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نزیکەی 10 دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.


AM:09:30:15/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت