هەولێر.. زانیاری دەربارەی دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕسکیلەکان
وێستگەنیوز_
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "بە خۆشحاڵیەوە کۆبوونەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئەنجامدرا و چەند پێشنیارێک خرانە روو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ماتۆرسکیلدا."
دەشڵێت، "هەر ماتۆرێک تەنها مۆڵەتی لێخورین، تۆماری ساڵانە و پێداویستییەکانی سەلامەتی هەبێت، ئێمە دەستی بەسەر ناگرین و دەتوانێت هاتووچۆی ئاسایی خۆی بکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ هاوڵاتییەکی بیانی مافی لێخورینی ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبێلی ژمارە سوور و زەرد نییە."
زانیاری زیاتر لە زاری فازڵ حاجی ببیستە:
PM:02:55:14/09/2022
ئهم بابهته 2280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت