بۆ مووچهی مامۆستایانی وانهبێژ ههمان رێنمایی ساڵی رابردوو جێبهجێ دهكرێت
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات رایگهیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ هەمان رێنمایی ساڵی رابردوویان بۆ جێبەجێدەكرێت كە مانگانە بڕە پارەیەكیان بۆ بڕدراوەتەوە نەك بەپێی ژمارەی بەشە وانەكانیان.
ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات به میدیاكانی نزیك له یهكێتی نیشتمانی كوردستانی راگهیاندووه: بۆ ئەمساڵی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ بڕە پارەیەكیان بۆ دیاریكراوە و پێیان دەدرێت و هەمان رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كە ساڵی رابردوو كاری پێكراوە بۆ ئەمساڵ جێبەجێدەكرێت.
ئاشكرایكرد، هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس مانگانە 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت بەو مەرجەی مامۆستای میلاك بەشە وانەی خۆی تەواوبكات و ئەوەی دەمێنێتەوە دەدرێتە مامۆستای وانەبێژ بە مەرجێك لە 12 بەشە وانە كەمتری نەبێت.
بەڕێوەبەری ژمێریاری جەختیكردەوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن مانگانە كرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە كاتی خۆیدا خەرجدەكرێت.
PM:09:56:13/09/2022
ئهم بابهته 1924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت