وەزیری نەوت: عێراق پابەندە بە هەناردەکردنی تەواوی ئەو پشکەی ئۆپیک پڵەس بۆی دیاری کردووە


وێستگه‌نیوزـ

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەوان پابەند دەبن بە هەناردە کردنی تەواوی ئەو بەشە لە نەوت کە رێکخرای ئۆپیک پڵەس بۆی دیاری کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئه‌یلولی 2022، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی وەزارەتی بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەری چاودێری دیوانی دارایی و فەرمانگەی ئابووری کرد کە بەمەبەستی دیاری کردنی نرخی نەوت سازکرابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیری نەوت رایگەیاندووە، عێراق پابەندی هەناردەکردنی ئەو بڕە لەنەوت دەبێت کە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆی دیاریکردووە.

دەشڵێت، لەگەڵ رێکخراوی ئۆپیک و ئەو هاوپەیمانانەی لە دەرەوەی ئۆپیک لە هەناردەکارانی نەوتن هەماهەنگی دەکات بۆ پاراستنی نرخی نەوت و پاراستنی هاوسەنگی لە بازاڕی جیهانی نەوتدا.

ئیحسان عەبدولجەبار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق هەوڵدەدات بۆ ساڵانی داهاتوو توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی بەرزبکاتەوە ئەویش لە رێگەی پشتیوانی کردنی وەبەرهێنان لە نەوت و وزەدا.

دەشڵێت، عێراق پابەند دەبێت بە پشتیوانی کردنی کەرتی وەبەرهێنان لە بواری نەوت و وزەوە و پابەند دەبێت بە دابین کردنی شایستە داراییەکان و جێبەجیکردنی گرێبەستەکان.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، عێراق هەوڵدەدات کار لەکەرتی غازدا بکات و بەرهەمهێنانی لەسەر ئاستی جیهانی بەرزبکاتەوە بەهاوکاری کۆمپانیا بە ئەزموونەکان لە جیهاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنی جیهانەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، رێکخراوی ئۆپیک بڕیاریدا وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتی ئەندام لە رێکخراوەکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دۆخی داراییان بەخۆییەوە بینی و بە ئامانجی پاراستنی هاوسەنگی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بەرز بکەنەوە.


PM:07:51:12/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت