هاوڕێ مەلا ستار: یەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان نییە بەرپرسێک یان سکرتێرەکەی شەریکی نەبێت


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ چوارشەممە 7ـی ئەیلوولی 2022، هاورێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرفتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان قسەی کرد و رایگەیاند، "بە وەڵاهی، بە وەڵاهی، بە وەڵاهی یەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان نییە بەرپرسێک یان سکرتێرەکەی شەریکی نەبێت."

هاورێ مەلا ستار دەڵێت، یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی 2006 گرنگی هەبوو، بەڵام بۆ ئێستا نا، چەندین جار نوسراومان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بەمەبەستی هەموارکردنەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، یاسای وەبەرهێنانی ئێستا، ئەوەندەی بەرگێکی کردووە بە بەرگی ئەو وەبەرهێنەرانەی کە دزی و گەندەڵی بکەن، ئەوەندە نەتوانراوە خزمەتی خەڵک بکەن. 

جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "هەندێک وەبەرهێنەر هێندە بەهێزن تەنانەت لە پەرلەمانیش بەهێزترن، ئەم یاسای وایکردووە کۆمەڵێک دز لە هەرێم دروستبکات، هەر هاوڵاتییەک کە زۆر کەمدەرامەت بێت، داوای پرۆژەیەک بکات و پێی بدرێت، دوای چەند مانگێک دەبێت بە یەکێک لە ملیۆنێرەکان؛ دەیان و سەدان بەڵگەشمان هەیە."

تەواوی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لەم ڤیدیۆیەدا..


PM:01:38:07/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت