عومەر گوڵپی: بێکارییەکی بێشومار لەکوردستاندا هەیە


وێستگەنیوز_

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، "کێشەیەکی زۆر گەورەی هەرێمی کوردستان بێ کارییە! کاتێک دەبینیت 130 کەس دادەمەزرێندرێت، 10 هەزار کەس داواکاری پێشکەش دەکات."

جەختیشی کردەوە لەوەی، "دەبێت حکومەت سیستمێکی زۆر شەفافی هەبێت چونکە رەخنەی زۆر جددی هەیە، بۆ نموونە 130 کەس دامەزراون 100 دانەیان پێشتر رانەگەیەندراون. هەروەها هەندێک خەڵک دامەزرێندراون کە لە یەک خێزانن یان دەوروبەری کەسە ئیدارییەکانن."


PM:01:44:04/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت