وێنە... ڕێگا کۆنەکەی هەرێمی مەرگە و ناوچەی میرازە ڕۆستەمیان هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە

‌دیمەنی ڕێگا کۆنەکەی هەرێمی مەرگە و ناوچەی میرازە ڕۆستەمیان

وێستگەنیوز_ ئەمیر حەسەن

عەلی دینکە، شارەزا لەبواری شوێنەوار بەرپرسی ماڵی کەلەپوری قەڵادزێ لە نوسینێکدا دەڵێت، ڕێگا کۆنەکەی 'هەرێمی مەرگە و ناوچەی میرازە ڕۆستەمیان' هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە. ئەو ڕێگایە پانیەکەی لە دوو مەتر زیاترە و درێژی ڕێگاکە ئەوەی ماوە زیاتر لە چوار کیلۆمەتر دەبێت؛ هەروەها بەشێکی تریشی دەرکەوتۆتەوە بەهۆی کەم کردنی دەریاچەی دوکان. دیار نییە ئەو ڕێگایە لە چ سەردەمێک دروستکراوە بەڵام ئاشکرایە کە لە سەردەمی ساسانییەکاندا ئەو ڕێگایە بەکارهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگاکە بە بەردی گەورە و ناوپڕەکەی بە بەردی ووردە دروستکراوە و بۆ هاتووچۆی بازرگانی و گالیسکە و ڕێبوارن بەکارهاتووە. هۆکاری ئەو بەرد ڕێژیە لە جێگای قیری ئەمڕۆیە چونکە زەویەکانی ئەو ناوچەیە دەشتن و تەنها گڵێکی ڕەشە، لە گەڵ تەڕ بوون هیچ کەسێک لەبەر لیتە و قوڕ لێی دەرناچێ، بۆیە بۆ بەردەوامی هاتووچۆی هەموو وەرزەکان ئەو ڕێگایەیان دروستکردووە بە درێژایی دەیان کیلۆمەتر. ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە پەیوەندییەکی باش لە نێوان میرزا رۆستەمیەکان و بناری کۆسرەت و کۆیە و هەرێمی مەرگەدا هەبووە. ئیمام وەقدی، لە کتێبی کوردستان و ئاینی ئیسلام دا دەڵێت کاتێک سوپاکەی خالیدی کوری وەلید هەرمۆتەی شاری کۆیەی گرت، بەرەو هەرێمی مەرگە و میراز ڕۆستەمی ڕۆیشت ،بەڵام کاتێک گەیشتە ناوچەی میرزا ڕۆستەمی پایزێکی سارد بوو تاکو زستان تەواو بوو سوپاکەی لەوێ مایەوە و لەگەڵ نەمانی سەرما بەرەو مەرگە ڕۆیشت. ئاشکراشیکردووە، ئەو ڕێگایە سەلمێنەر و پشت ڕاستکردنەوەی نوسینەکانی ئیمام وەقدی و کتێبی کوردستان و ئاینی ئیسلامە. چونکە ئیمام وەقدی دەڵێت" چۆمێکی گەورە هەبوو بەڵام لەناو چۆمەکە ڕێگایەکی تەسک هەبوو بەبەرد دروستکرابوو، توشی گوندێکی بچووک بووین؛ بەڵێ ڕاستە ئەو گوندە گوندی "بێ مووشەیە"، هەروەها لە دەوروبەری ڕێگاکە بەهۆی کەمی دەریاچەی دوکان کۆمەڵێک گۆر دەبینی کە پێدەچێت هی ئەو کات بن، چونکە هەم گۆرەکان یەک کێل و هەمیش هێندە لێک نزیکن چاڵ-یان بۆ هەڵکەندراوە و دوای ناشتن کێلیان بۆ دانراوە."


ئیمام وەقدی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەگەڵ پەرینەوە توشی شەڕێکی گەورە و سەخت بووین لەو ناوچەیە. لەو ڕێگایەوە چوینە ناو مەرگە، پاش چەند شەرێکی قورس هەرێمی مەرگە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی سوپاکەی خالیدی کوری وەلید. لەوێوە بەرەو پشدەر هاتن و سەرجەم شەڕەکان لە ناوچەکانی مەرگە، بێ مووشە، ڕۆژئاوای گوندی هەنجیرە، بەردەشان خورخورە، بەردەکۆز، سەرچیا، ناو دەشت و گەرمکان. دەشڵێت، "چونکە ئەوکات بناری ئاسۆس بەرووی پشدەردا سەر بە هەرێمی مەرگە بووە، بەڵام ئێستا سەر بە بنگردە، لەو شەڕەدا هەزاران کەس کوژراو هەموو گوندەکان سوتێنران؛ ئەوکات ئیمپراتۆریەتی ساسانی حوکمی ئەو ناوچەیەی دەکرد." هەروەها ساسانیەکان وەکو میدیاییەکان فیدراڵی بوون و کوردستان هەرێم هەرێم بوو، مەرگەش هەرێمێکی گەورە بوو کە لە ئەزمڕاوە تاکو دەربەند بووە.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، ساسانیەکان ئیمپراتۆریەتێکی کوردی بوون نەک فارس. تەنها کورتەیەک لەسەر ئەو باسە. ئیمام وەقدی وەکو مێژوونووس و ڕۆژنامەنووس لە گەڵ سوپاکەی ئیسلام بووە لە سوریا و عیراق خاوەنی دەیان کتێب و نوسینە. بەهۆی کەم بوونی ئاوی دەریاچەی دوکان، ئەو ڕێگایە بەشێکی زۆری دەرکەوتووەتەوە و لەگەڵ سەدان گۆڕی سەرەتایی هاتنی ئیسلام.







Beskrivning saknas.

Beskrivning saknas.

Beskrivning saknas.


Beskrivning saknas.


AM:11:19:03/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 5180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو